د. لەتیف رەشید: جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی و پێكەوەژیان لەناوچەکەدا دەکەینەوە
وێستگەنیوز_
سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی ئەو بۆنەیە لە خێزانە مەسیحییەكانی عیراق و تەواوی جیهان دەكات.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامەكەیدا دەڵێت، لەم بۆنەیەدا جەخت دەكەنەوە لە پاراستنی دەستكەوتەكانی وڵات و كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوكات بەرەوپێشبردنی برایەتی و پێكەوەژیان لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا.
جەختیش دەكاتەوە، لە كاری پێكەوەیی بۆ بونیادنانی ئایندەیەكی خۆشگوزەران بۆ هەموو عیراقییەكان و هاوكات، كاركردن بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و ئاشتی و كۆتاییهێنان بەو گرژی و قەیرانانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بوونەتەوە.
PM:08:11:24/12/2024
ئهم بابهته 800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت