نێچیرڤان بارزانی بۆ کریستیانەکان: كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه
وێستگەنیوز_
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی کریسمس و لەدایکبوونی "حەزرەتی عیسای مەسیح" پيرۆزبايى له هاوڵاتييانى کریستیان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جەژنی کریسمس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "هيوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت."
هەروەها دڵنیایی دەداتە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و دووپاتی کردووەتەوە کە: "وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا."
دەشڵێت: "كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه."
PM:07:28:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت