هاتووچۆی هه‌رێم بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا دا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا دا و رایگه‌یاند كه "ده‌نگۆی تۆماركردن و كۆدكردنیان ناڕاسته و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنمایی به‌ركاره".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی و پلاتفۆرمه‌كانی سۆسیال میدیا ده‌نگۆی تۆماركردن و كۆدكردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و بڕاوه به‌رامبه‌ر بڕێك ڕسومات بڵاو ده‌كرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستی".
هاوكات داوا ده‌كات كه "هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن له كڕینی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیان تێدا نییه".
هاتووچۆی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "ده‌نگۆی تۆماركردن و كۆدكردنیان ناڕاسته و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنمایی به‌ركاره".
PM:10:33:23/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 12556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت