سالار سه‌رحه‌د سه‌باره‌ت به‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ یه‌كێتی‌ و قوباد تاڵه‌بانی‌: له‌ گفتوگۆداین


وێستگه‌نیوز-
سالار سه‌رحه‌د ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێدا وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ دیموكرات بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.


سالار سه‌رحه‌د ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی‌  تایبه‌تدا بۆ وێستگه‌نیوز، وتی‌: "یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كڕیزی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كاندایه‌".

وتیشی‌: "شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له‌ دوای سه‌ری ساڵ كۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "دوای‌ سه‌ری‌ ساڵ‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ دانوستانی‌ ئێمه‌ و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت به‌ زووترین كات".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "له‌ دوای‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ تازه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ك یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ین زوو بگه‌ین به‌ رێككه‌وتن و بتوانین حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێكبهێنین".

سالار سه‌رحه‌د له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئایا پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ یه‌كێتی‌ و قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌بێت، ده‌ڵێت: "له‌ گفتوگۆداین".

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:


PM:10:06:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 5008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت