سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر هۆشیار زێباری‌ تۆمار كرا


وێستگه‌نیوز-
سەرۆكی حزبی تەقدوم سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر هۆشیار زێباری‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان تۆمار كرد و رایگه‌یاند كه‌ "تۆمەتی مەترسیدارو ناڕاستی هەڵبەستووە".


به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێك كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆدووشه‌ممه‌ 23ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێ لە بەغدا سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرد.

لە سكاڵاكەی حەلبوسیدا كە لەلایەن ئه‌حمه‌د ماجید ئه‌حمه‌دی‌ پارێزەریەوە پێشكەشكراوە، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ "هۆشیار زێباری تۆمەتی مەترسیداری داوەتە پاڵ حەلبوسی، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و دورن لەڕاستیەوە و ئامانجی دنەدانە دژی سكاڵاكار".

پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ حه‌لوبسی‌ داوایكردووە دادگا تەواوی رێوشوێنە یاساییەكان دژی سكاڵالێكراو (هۆشیار زێباری‌) بگرێتەبەر.

دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پلاتفۆرمی‌ (ئێكس) نووسینێكی‌ كورتی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا وتی‌ كه‌ "هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له‌ رووی‌ داراییه‌وه‌ سوودمه‌ندبوون و سه‌ركێشن بۆ نغرۆكردنی وڵات له‌ كێشه‌ و قه‌یراندا له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان".


PM:08:49:23/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 8668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت