بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كونسوڵی روسیا: چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان سیاسه‌تی كاركردنی ئێمه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی روسیا له هه‌رێم رایگه‌یاند كه گۆڕانكاریی ریشه‌یی له پرۆسه‌ی حوكمڕانی هه‌رێم پێویستییه‌كی گرنگی قۆناغه‌كه‌یه، ده‌شڵێت: "چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان سیاسه‌تی كاركردنی ئێمه‌یه".
به‌گوێره راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازیی له ماكسیم رۆبین، كونسوڵی گشتیی روسیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌دیدارێكدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه جه‌ختی لێكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا دوایین رووداو و پێشهاته سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت دۆخی سووریا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا، هه‌ردوولا گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنیان وه‌ك بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پاراستنی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی وڵاتێكی سه‌قامگیردا دووپاتكرده‌وه".
لای خۆیه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی نیشتمانییانه‌ی یه‌كێتی بۆ كۆی پرسه‌كان كرد و رایگه‌یاند كه "چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ سیاسه‌تی كاركردنی ئێمه‌یه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: "هه‌ر هه‌وڵێك له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بدرێت پشتیوانیی لێده‌كه‌ین، دۆخی ئه‌مڕۆی سووریاش پێویستی به لێكتێگه‌یشتن و هاوبه‌شیی راسته‌قینه هه‌یه، هیوادارین هه‌موولایه‌ك به‌م رۆحییه‌ته‌وه هه‌وڵ بۆ داهاتووی وڵاته‌كه و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بده‌ن".
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو و له‌وباره‌یه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه، گۆڕانكاریی ریشه‌یی له پرۆسه‌ی حوكمڕانی پێویستییه‌كی گرنگی قۆناغه‌كه‌یه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه "پێویسته حكومه‌تی داهاتوو خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه پێشكه‌ش بكات و ئامانجه‌كه‌ی به‌هێزتركردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بێت نه‌ك جیاكاری و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كاندا".
PM:08:22:23/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت