لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیركران
وێستگەنیوز-
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس لە رووداوی کوشتنی کچێک لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد".
ئاماژە بەوەکراوە، "دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباری یەکەم دەستگیربکرێت، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم، سەرەنجام توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربکرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانە و بە سەردان سەردانی ماڵی تۆمەتبارانی کردووە، بەڵام دواتر بەندیان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە تا گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (م، أ، ک) لەدایكبووی 1989 و (أ، ح، ع) لەدایکبووی1987 کە بەڕەگەزنامە عەرەبن بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەی اسای سزادان راگیراون و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە".
PM:06:24:23/12/2024
ئهم بابهته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت