سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 چاوەڕێی هاتنی پارە دەکەین لە بەغداوە


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 چاوەڕێی ناردنی 430 ملیار دینارەکەی بەغدا دەکەین.


ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئەیلولی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "بۆ مووچەى مانگى 11 چاوەڕێى گەیشتنى 430 ملیار دینار دەکەین لە بەغدادەوە، کە هەموو رێکارەکانى تەواو بووە و چاوەڕێین سبەى سێشەممە 24ى کانونى یەکەم، بخرێتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای گەیشتنى ئەو 430 ملیار دینارە مووچەى مانگى 11 راستەوخۆ دابەشدەکرێت، خشتەى مووچەى مانگى 11 هاوشێوەى خشتەى مانگى 10 دەبێت، ئەگەر پشوو بێت، پێش ساڵى نوێ دابەشدەکرێت".

سەرچاوەکەى ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەکردووە، "کارەکانى لیژنە تەکنیکییەکانى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان تایبەتە بە تەرازووى پێداچوونەوە و پرسى رەوانەکردنى مووچەى مانگى 12یە".

ئەوەشی وتوە، "بەرەوپێشچوونى باش هەیە و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان بوونى هەیە، دەرئەنجامەکەى سبەى دەردەکەوێت".


PM:04:27:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت