گۆڕە بەکۆمەڵەکە، دەکەوێتە ناوچەی تەل شێخ، سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە، 130 کیلمەتر لە ناوەندی پارێزگای سەماوە دوورە.
له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له‌به‌غداوه ڕایگه‌یاند ماوه‌ی 24 كاتژمێر تیپه‌ڕی به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه كاره‌سات ئامێزه‌دا، چاودێری سه‌رجه‌م جمووجۆڵه‌كانی كه‌سایه‌تییه سیاسییه باڵاكانی حكومی و حزبی كوردستان‌م كرد هیچ كه‌سیان، یه‌ك حه‌رفیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه نه‌وتووه، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته مرۆیییه گه‌وره‌یه هیچ كاردانه‌وه‌و هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواندو بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. .
له‌نیا به‌ختیار ده‌شڵێت: ئه‌مرۆ سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌زمانی كوردی په‌یامێكی له‌سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه بڵاوكرده‌وه، ڕه‌نگه له‌دوای سودانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان په‌یامیان هه‌بێت.
سودانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا وتی بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی بەعس رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرادەبن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، وتیشی "دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوون"ـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".
دوێنی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له رێ و ره‌سمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی كورد له سه‌ماوه به‌شداربوو، وتی " ئەم کەسانە هەمووی بە ئۆتۆمبێلی جۆری 'زیل'ـی سەربازی هێندراون بۆ ئێرە و رێگەی ئۆتۆمبێلی نەبووە."
وتیشی: "بینیمان ژنەکان باوەشیان بە منداڵەکاندا کردووە، منداڵەکان باوەشیان بە یەکتردا کردووە و جلی بەهارەیان پۆشیوە. دەبێت چی ئازارێکیان چەشتبێت؛ هەموو فیشەکەکان بەسەر سەریانەوەیە."
"ئەم تاوانە، ئەگەر بێدەنگ بین لە ئاستیدا تاوانە. دوژمنەکانمان هەرگیزا و هەرگیز گوێیان نەداوەتە ئەوەی ئەمە ژنە، منداڵە، پیاوە، یاخود خەڵکی کوێیە! هەموویان بەیەک چاو سەیر کردووە، تەنها خۆمانین کە بەیەک چاو تەماشای یەکتر ناکەین و وانە لە رابردوو وەرناگرین، جێگەی داخە کە لەکاتی نەهامەتی و کێشەدا پشت دەکەینە یەکتر." خانمی یه‌كه‌می عێراق وای ووت.
پێشتر لە مەراسیمی گەڕاندنەوەی رووفاتی 172 شەهیدی ئەنفالکراو؛ و بەخاکسپاردنیان لە رۆژی 21ی شوباتی 2024 لە قەزای چەمچەماڵ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: "بەردەوام دەبین لەم ئەرکە نیشتمانی و مرۆییە تا گێڕانەوەی رووفاتەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ زێدی خۆیان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر کەس دەڵێت کەسوکاری ئەنفال توڕەن، ئەی توخوا توڕەنەبن چی بکەن؟ لە 1988ـەوە تۆ کچەکەت، بوکەکەت، کوڕەکەت و منداڵەکەتیان لەبەرچاوت بردووە و تاوەکو ئێستا تۆ چاوەڕێ دەکەیت. ئەشڵێن توڕەن.. من سەری رێزیان بۆ دائەنەوێنم بەڵێنێکیشە داومە، ئیش لەسەر ئەو کەیسە ئەکەم و وازیش ناهێنم."
PM:03:51:23/12/2024