بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی دیکە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا


وێستگەنیوز-

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ دیکە مەفرەزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، "دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ رابردوو لە گەڕەكی‌ قولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بە چەقۆ كوژرا و كەسێكی‌ دیکە برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵهاتوو دەستیپێكرد".

ئاماژە بەوەکراوە، "سەرەنجام‌ و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا لەماوەی‌ كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ع، أ، ع) لەدایكبووی‌ 2001 بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".


PM:02:44:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت