هەسەدە: شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی لە منبج چەند گوندێکیان کۆنترۆڵکرد
وێستگەنیوز-
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی لە منبج هێرشی چەکدارانی تورکیایان لەنزیک بەندوای تشرین تێکشکاند و چەند گوندێکیان کۆنترۆڵکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2024، ناوەندی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی لە منبج هێرشی چەکدارانی تورکیایان لەنزیک بەندوای تشرین تێکشکاند و چەند گوندێکیان کۆنترۆڵکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پاککردنەوەیان لە زۆرێک لە گوندەکانی دەوروبەری بەنداوەکە دەستپێکرد کە چەکدارانی تورکیا وەک سەرچاوەی هێرشکردنە سەر هێزەکانمان بەکاریان دەهێنا، هەروەها گەڕان لەو ناوچەیە بەردەوامە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەکدارانی تورکیا لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق تێکشکێندرا".
PM:02:20:23/12/2024
ئهم بابهته 1888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت