هاتووچۆی سلێمانی: تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرین


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە تاوەکو ساڵی نوێ کارەکانیان رادەگیرێت بۆیە داوا دەکات سەردانیان نەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران دەکەین کەوا بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى ، سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2024/12/24 کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریاریە لەبەرئەوە ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەوەستێت ، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ".

لە راگەیەندراوەکەدا داواش لە هاوڵاتییان دەکەن لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن، هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەم راگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێی 2025دا، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.



PM:02:03:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت