له‌كۆڕه‌كاندا وێڕای ناساندنی كتێبه‌كه، نوسه‌ر گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوواندا ده‌كات.
وێستگه‌نیوز-
وابڕیاره نوسه‌رو رۆشنبیر‌و مامۆستای زانكۆی ئه‌مستردام د. مه‌ریوان وریا قانع زنجیره كۆڕ له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز بكات.
سیروان غه‌ریب سه‌رنوسه‌ری وێستگه نیوز ڕایگه‌یاند كۆڕه‌كانی د. مه‌ریوان وریا قانع تایبه‌ت به كتێبه نوێیه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی "به‌هه‌شتی ئیجباری" ده‌رباره‌ی دینداری و بكه‌ره دینییه تازه‌كان له‌كوردستان.
سیروان غه‌ریب وتی : له‌كۆڕه‌كاندا وێڕای ناساندنی كتێبه‌كه نوسه‌ر گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوواندا ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتیشی كۆڕه‌كه‌ی د. مه‌ریوان قانع له‌شاری سلێمانی، وێستگه‌نیوز به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 26/12ۆ له‌هۆڵی سینه‌ما سالم ساز ده‌كرێت، له‌لایه‌ن مامۆستا یاسین عومه‌ره‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت هه‌روه‌ها له‌كه‌لار ڕادێۆی ده‌نگ و له‌ڕانیه- حاجیاوا كتێبخانه‌ی ئارام و هاوڕێیانی كتێب و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌ی ده‌بات.
كۆڕه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.
كه‌لار
سێشه‌ممه 24/12 كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌رۆ - هۆڵی رۆشنبیری
رانیه- حاجیاوا
چوارشه‌ممه 25 /12 كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌رۆ - كتێبخانه‌ی حاجیاوا
سلێمانی
پێنجشه‌ممه 26/12 كاتژمێر 2:30 پاشنیوه‌رۆ- سینه‌ما سالم
هه‌ڵه‌بجه
رۆژی شه‌ممه 28/12 كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌رۆ - هۆڵی ڕۆشنبیری
PM:01:35:23/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه