كەشناسی: لە چەند ناوچەیەك نمەباران دەبارێت
وێستگەنیوز_
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچەی هەولێر و دهۆك هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئەمرۆ دووشەممە 23ـی 12ـی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاكانى دهۆک و هەولێر هەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، سبەی ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاكانى دهۆک و هەولێر هەیە.
هاوکات، ئەمرۆ و سبەی، پلەکانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژانی رابردوو.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
ئۆمەران 7 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی
AM:11:38:23/12/2024
ئهم بابهته 1048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت