شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز_

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، ئەمرۆ دووشەممە شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.

لەو بارەیەوە، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمرۆ دووشەممە شایستەی دارایی هەردوو مانگی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی ڕاگەیاندین کە لە هەوڵدان سێشەممە یاخود هەر لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی (10)ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت." 


AM:11:20:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت