عەلی فەتلاوی: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی خەونی دوژمنانی عێراقە و هەرگیز بەدی نایەت
وێستگەنیوز_
عەلی فەتلاوی، سەرکردەی دیاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی خەونی دوژمنانی عێراقە و هەرگیز بەدی نایەت."
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا فەتلاوی بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، هەر هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی سەرەنجام شکست دەهێنێت، چونکە عێراق ناتوانێت واز لە حەشدی شەعبی بهێنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
هەتاوەکو ئێستاش، بە گوێرەی چەند میدیایەکی عێراقی و نزیک لە شیعەکان؛ و سەرباری گوشارە نێودەوڵەتییەکان، "عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ڕەتی کردووتەوە فەتوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بدات."
AM:10:43:23/12/2024
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت