وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە، 23ـی 12ـی 2024، ڕۆبن برێکلمانز، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
وا بڕیارە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و ڕاوێژکار و سەربازانی وڵاتەکەی بەسەربکاتەوە.
وڵاتی هۆڵەندا لە ساڵی 2014ـەوە "ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە" و هاوکاری و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
AM:10:37:23/12/2024
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت