هۆشیار زێباری‌ هۆشداری‌ ده‌دات


وێستگه‌نیوز-
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حه‌لبوسی‌ و چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ تر هه‌وڵی‌ نغرۆكردنی‌ وڵات له‌ كێشه‌ و قه‌یران ده‌ده‌ن.


هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پلاتفۆرمی‌ (ئێكس) نووسینێكی‌ كورتی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ "له‌ ئێستادا جموجوڵێكی‌ سیاسی له‌ عێراق هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌ مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵخلیسكانی‌ بۆ ناو زریان و گه‌رده‌لولی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان رۆژهه‌ڵاتی‌ عه‌ره‌بی، یان رۆژئاوای ئاسیا رزگار بكات".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ وریایی و ستراتیژیه‌تی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانین و پشتیوانی حكومه‌ته‌ نیشتمانییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له‌ رووی‌ داراییه‌وه‌ سوودمه‌ندبوون و سه‌ركێشن بۆ نغرۆكردنی وڵات له‌ كێشه‌ و قه‌یراندا له‌سه‌رو، هه‌موویانه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، له‌بری ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیر پێشنیار بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌".


AM:12:11:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت