له‌رووداوێكی‌ ته‌قه‌كردندا له‌ سلێمانی‌ دوو كه‌س برینداربوون


وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د-
له‌ به‌رده‌م باخی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ رووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دووكه‌س برینداربوون.


به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست په‌یامنێری‌ وێستگه‌ كه‌وتوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگای‌ سلێمانی‌- راپه‌ڕین له‌ به‌رده‌م باخی‌ به‌ختیاری‌ رووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن روویدا.

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ وێستگه‌ گه‌یشتووه‌، ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێك كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون كه‌ كوڕ و باوكێكن و فیشه‌ك به‌ر قاچیان كه‌وتووه‌.

دوای‌ رووداوه‌كه‌ش برینداره‌كان ره‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار كراون بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر و هێزه‌كانی‌ پۆلیسیش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌.

په‌یامنێری وێستگه‌ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی‌ به‌ پۆلیسه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌.


PM:09:14:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 5028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو