نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای‌ هه‌ولێر: له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 5 هاوڵاتی به‌ كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست داوه‌


وێستگه‌نیوز-
 نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 5 هاوڵاتی به‌ كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هۆشداریشی‌ دا له‌وه‌ی‌ "گیان له‌ده‌ستدان به‌ كاره‌با له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌".


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای‌ هه‌ولێر كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ "نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌پێناو ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان به‌پێویستی ده‌زانیت هۆشیاری بده‌ین به‌ هاوڵاتیانمان له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كاره‌با".

فریاكه‌وتنی رۆژئاوای‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "به‌ داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی حه‌وت (7) رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی پێنج هاوڵاتی به‌ كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و حاله‌ته‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر بكرێ و هاوڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و كه‌ل و په‌لی زیاتری خۆپارێزی به‌كاربێنن له‌كاتی هه‌ركارێك كه‌ به‌ریه‌ك كه‌وتن هه‌بێ له‌گه‌ڵ كاره‌با تاوه‌كو سه‌رو گیانیان سه‌لامه‌ت بێت...".



PM:08:36:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت