بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بۆ کارمەندەکانی: بگەرێنەوە سەر کارەکانتان و نامانەوێت کەس سزا بدرێت


وێستگەنیوز_ 

عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەر كارمەندێكی هاتووچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە "نەهاتوو هەژماردەكرێت."

لە لێدوانێكدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، "هەر كارمەندێك نەگەڕێتەوە سەركارەكانی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت؛ كارمەندەكانمان كەسانی دڵسۆزن و نامانەوێت هیچ كەسێك سزابدرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە چارەسەری مووچە بكرێت و ئەوەندە بە سیاسی نەكرێت. كارمەندان لە دڵەڕاوكێدان كە ئاخۆ مووچەی مانگی 11 دەدرێت یاخود دەفەوتێت".

ماوەی هەفتەیەک زیاترە دەبێت کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و داواکارن مووچەکانی مانگی 11 و 12ـیان پێبدرێت و کۆتایی بە کێشەی مووچە بهێندرێت.


PM:05:44:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو