کەشناسیی هەرێم: نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2024، ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
PM:12:28:22/12/2024
ئهم بابهته 1392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت