بەهۆی تەقینی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون
وێستگەنیوز-
لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2024، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "لە گوندی مەحمود قەجەری سەر بە ناحیەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سووتا بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 2014 بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا و باوک و برایەکی، لەگەڵ دوو خوشکی بریندار بوون".
ئەوەشی خستەڕوو، "پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و لەسەر رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
AM:10:35:22/12/2024
ئهم بابهته 1964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت