لەبارەی دروستبوونی قەیرانی غازەوە روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

نوێنەری کارگەکانی غاز لە پارێزگای سلێمانی لەبارەی دروستبوونی قەیرانی غازەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "تائێستا قەیرانی غاز لە سنووری سلێمانی دروست نەبووە".


کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە رووی کەمی غازەوە لە پارێزگای سلێمانی هیچ گرفتێکمان نییە و نرخی غازیش جێگرە و بوتڵێک غاز بە هەشت هەزار و 500 دینارە".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە وەرزی گەرمادا 240 تۆن غاز بۆ سنووری سلێمانی دابین دەکرا، بەڵام ئێستا کە لە وەرزی سەرماداین کەمکراوەتەوە بۆ 222 تۆن غاز".

نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، "کەمکردنەوەی بڕی غاز کاریگەریی خۆی دەبێت، بەڵام نابێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی غاز".

لەبارەی ئەوەی لە سلێمانی هیچ بڕیارێک هەیە دابەشکردنی غاز بکرێتە کۆبوون کۆچەر تاهیر وتی، "تائێستا هیچ ئەگەرێک نییە دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بکرێتە کۆبوون".

وتیشی، "لەگەڵ هاتنی سەرما لە %70 بۆ %80 خواستی هاوڵاتیییان بۆ بەکارهێنانی غاز زیادیکردووە و دابەشکردنی نەوتیش کاریگەری نەبوو لەسەر کەمکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان لەسەر بەکارهێنانی غاز".




AM:08:39:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت