شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی بارینی بەفر لە وەرزی زستانی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی بارینی بەفر لە وەرزی زستانی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوەشدەکات، لە کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.


شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەبارەی بارینی بەفر لە وەرزی زستانی ئەمساڵ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەپێی هەردوو سەنتەری دەزگای کەشناسی جفسی ئەمەریکی و ئیکمۆفی ئەوروپی لەناو وەرزی زستان لە تەواوی ناوچەی شاخاوی و نزیک شاخەکان بەفر دەبارێت ئەگەری زۆره بەفر هەرچوار پارێزگاکە بگرێتەوە وەک سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و دهۆک، هەروەها بەفربارین سەنتەری ئیدارەی راپەرین و کۆیە و ناوچە جیاوازه کانی گەرمیانیش بگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "لەلای کۆتایی مانگیش بە تایبەت 27 و 28ی مانگ شەپۆلێکی سەرتاسەری باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە لەگەڵ جێگیربوون و نزیک بوونەوەی زانیاری زیاترمان دەبێت".


PM:11:18:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت