بافڵ تاڵەبانی داوای چی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد؟
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 21ی کانونی یەکەمی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق، شایستە داراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان و چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان كرایەوە.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دامەزراوە یاساییەكان كرایەوە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و مافەكانی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی وڵات و سەرخستنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حكومەت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقی كرد كە هەمیشە بڕیارەكانی لە چوارچێوەی دەستوور و لەخزمەت مافەكانی خەڵكدایە بەتایبەت بڕیارەكانی پەیوەست مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە. داواشیكرد، وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و پابەندكردنی هەموولایەك تاوەكو چیتر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و مافەكانیان پارێزراوبێت.
PM:10:15:21/12/2024
ئهم بابهته 6448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت