دوایین بڕە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز-
دوایین بڕە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە شارەکانی هەولێر و دهۆك و كۆیە و قوشتەپە دابەشدەكرێت.
سایلۆی هەولێر رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 2024/12/22، ئەو جوتیارانەی لە زنجیرە چوار هەزار و 376 تاوەكو سێ هەزار و 500 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن".
ئاماژە بەوەشكراوە، "لە سایلۆی قوشتەپە سبەی دابەشکردنی چەکی جوتیاران لە زنجیرە هەزار و 470 تاوەكو زنجیرە هەزار و 575 كە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردوە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن".
ئەوەخراوەتەڕوو، "ئاگاداری جوتیارانی شاری کۆیە دەکەینەوە سبەی یەکشەممە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەستپێدەکات لە زنجیرە 468 تاوەكو 600 كە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت".
لە راگەیەندراوەکەی سایلۆی هەولێر هاتووە، "لە سایلۆی هەولێر لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ دووی نیوەڕۆ چەكی پارە دابەشدەكرێت".
هەروەها سبەینێ یەکشەممە لە سایلۆی شێخان پارەی گەنمی ئەو جوتیارانە دابەش دەكرێت كە تاوەكوو 14ی7ی2024، گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە.
PM:08:53:21/12/2024
ئهم بابهته 3856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت