بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی لە بەغدا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 21ی کانونی یەکەمی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە بەغدا کۆبوونەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافەکانی هەموولایەک کردەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت سوریا هەڵسەنگێندرا و داواکرا هەموولایەنەکان بە ستراتیژێکی نیشتمانیی هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بکەن و نەهێڵن گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر عیراق و ژیانی خەڵکەکەی دروستبکات.



PM:06:08:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت