پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان خه‌رج ده‌كرێت


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌لێدوانێكدا وتی‌: "شایسته‌ داراییه‌كانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن كه‌له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌شداریی پرۆسه‌كه‌یان كردووه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ رێگه‌ی بانكی بازرگانی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".

وتیشی‌: "نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن پاره‌كه‌ وه‌ربگرن و به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌دا دابه‌شی بكه‌ن".

زیاتر له‌ 40 هه‌زار كارمه‌ند به‌شدارییان له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌، به‌جۆرێك هه‌ر كارمه‌ندێكی حكومه‌ت كه‌ به‌شداری له‌ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی رۆژی ده‌نگداندا كردبێت بڕ‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گریت 150 هه‌زار دیناره‌، هاوكات ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان 250 هه‌زار و فه‌رمانبه‌ری یه‌ده‌گ 50 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.

رۆژی 20ی 10ـی 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕ‌ێوه‌چوو.


PM:02:14:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو