وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای چه‌كداماڵینی كوردانی رۆژئاوا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كوردانی رۆژئاوا گۆڕی و ده‌ڵێت "ده‌بێت گرووپه كوردییه‌كان له سوریا له چه‌ك دابماڵدرێن و تێكه‌ڵ به هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی سوریا بكرێن".
ئه‌نالینا بێربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره وتی: "ئاسایشی كورده‌كان بۆ سوریایه‌كی ئازاد گرنگه، به‌ڵام پێویسته مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ زامنكردنی سه‌قامگیری بڕه‌وێنرێته‌وه".
وتیشی: "پێویسته گرووپه كوردییه‌كان له چه‌ك دابماڵدرێن و تێكه‌ڵ به پێكهاته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی بكرێن".
بێربۆك باسی له دۆخی مه‌نبج ده‌ڵێت: "هه‌زاران كورد له مه‌نبج و ناوچه‌كانی دیكه به‌هۆی ترسیان له روودانی تووندووتیژییه‌كی نوێ هه‌ڵدێن".
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه راشیگه‌یاند كه "نابێت باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا"؛ هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه نابێت رێگه به گرووپه جیهادییه‌كان بدرێت پێگه‌ی خۆیان له سوریا به‌هێز بكه‌نه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشه‌ممه، 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌نالینا بێربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له پلاتفۆرمی (X) نووسی: "كۆبانێ سیمبولی شه‌ڕی ئازایانه و خه‌باتی كورده‌كانه له دژی داعش".
وتیشی: "له‌دوای 14 ساڵ له جه‌نگ، نابێت چیدیكه خوێنڕشتن به‌رۆكی خه‌ڵكه‌كه‌ی بگرێت".
له دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د، گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" زیادكرد و شه‌ڕڤانان له چه‌ند شوێنێك كشانه‌وه.
توركیا پێیوایه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد له سوریا كه ساڵانێكه شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانن كه شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات و ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێنی ده‌كه‌ن.
هه‌ڵوێستی نوێی ئه‌ڵمانیا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاماژه‌یان داوه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا كه دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی كانونی یه‌كه‌مدا، پێكهێنرا.
PM:01:01:21/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت