لاهور شێخ جه‌نگی له‌ ئه‌مریكایه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل به‌ سه‌ردانێك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و به‌پێی‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل به‌ وێستگه‌نیوزی‌ راگه‌یاند كه‌ ناوبراو له‌ ئه‌مریكایه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی‌ لاهور شێخ جه‌نگی كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌مریكا.

وتیشی‌: "هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا، گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی سوریا و عێراق ده‌كرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ لاهور شێخ جه‌نگی به‌ بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بووه‌.


PM:12:04:21/12/2024






ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو