سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا


وێستگه‌نیوز-
به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عێراقدا، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی به‌وێستگه‌نیوزی وت: "وابڕیاره‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ له‌و سه‌ردانه‌دا چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری سیاسی بكه‌وێت".

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیش گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، دۆخی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.


AM:11:46:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو