كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ‌ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با  5 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 22- 12- 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باكوری رۆژئاوای هه‌رێم".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رز ده‌بێت به‌ (1 - 2 ) پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با  5 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری‌ خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر : 14 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی : 13 پله‌ی سیلیزی

دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك : 15 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌ : 11 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ : 14 پله‌ی سیلیزی

حاجی ئۆمه‌ران : 4 پله‌ی سیلیزی

سۆران : 12 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان : 17 پله‌ی سیلیزی


AM:11:38:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت