سبه‌ینێ‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا


وێستگه‌نیوز-
بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ هه‌وڵی هه‌مووان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌ڕۆین كێشه‌ هونه‌رییه‌كانی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم كۆتایی پێ بێت، ئاشكراشیكرد كه‌ سبه‌ینێ‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا.


رێباز حه‌ملان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق  كه‌ له‌سه‌ر پشكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی‌ وه‌رگرتووه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 2024/12/15  وه‌زیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا به‌ هاوبه‌شی  كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم."

رێباز حه‌ملان ده‌ڵێت: "ته‌واوی ئه‌و رێكارانه‌ی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میزان مراجه‌عه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2024 ه‌وه‌ تا مانگی 11ی ئه‌مساڵ مانگ به‌ مانگ ته‌دقیق كرایه‌وه‌ و رێكخرایه‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ داوایكردبوو له‌سه‌ر لیستی موچه‌ و خه‌رجی ته‌شغیلی و ئه‌و بره‌ پارانه‌ی كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ بۆ هه‌رێم نێردراوه‌و ئه‌و پارانه‌ی له‌ هه‌رێم له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ سه‌رفكراوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پركردنه‌وه‌ی موچه‌ی مانگانه‌ هه‌موی دیاری كراوه‌".

ده‌شڵێت: "به‌ ده‌ستخۆشی زۆره‌وه‌ بۆ هه‌ردوو تیمه‌كه‌ (تیمی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و تیمی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم) پاش ماندووبونێكی زۆر كه‌ شه‌و و رۆژ كاریان كرد ئه‌مرۆ كۆتایی به‌كاره‌كانیان ده‌هێنن".

بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ "بریاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، 22-12-2024، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌ت بێنه‌ به‌غداد بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كان، به‌ هه‌وڵی هه‌مووان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌رۆین كێشه‌ هونه‌رییه‌كان كۆتایی پێ بێت".



AM:11:17:21/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت