نێچیرڤان بارزانی: خزمه‌ت و ره‌نجى بەهرۆز قەشانی کاتێک پارێزگارى سلێمانى بوو مايه‌ى رێز و پێزانينه‌


وێستگەنیوز_

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی دەکات. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ئه‌ندازيار به‌هرۆز قه‌شانى، پارێزگارى پێشووترى سلێمانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
 
دەشڵێت: "خزمه‌ت و ره‌نجى خوالێخۆشبوو، له‌ كاتێكدا ئه‌ركى پارێزگارى سلێمانى له‌ ئه‌ستۆدا بوو، مايه‌ى رێز و پێزانينه‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت." 
 
بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاک سپێردرا. 
 
ناوبراو لە 27ـی 1ـی 2010 بۆ 27ـی 12ـی 2014 پارێزگاری سلێمانی بووە.


PM:11:09:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو