چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی باڵەکایەتی لەناو بەفر گیریان خواردووە
وێستگەنیوز_
ئەمشەو چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی لەناو بەفر و بەستەڵەک گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن.
بە گوێرەی راگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی بە هۆی سەختی رێگا و بەستەڵەکی ناوچەکەوە گیریان خواردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دوو تیممان بە مەبەستی رزگارکردنیان دەرچوون.
PM:10:34:20/12/2024
ئهم بابهته 1800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت