بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە


وێستگنیوز_ 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، بۆ وەرزی زستان و گۆڕانی کەشوهەوا بە هەماهەنگی لەگەڵ تيمەکانی شارەوانی و تيمی وەڵامدانەوەی خێرای پارێزگای هەولێر و لايەنە پەيوەندارەکان، ئامادەکاریی تەواومان ئەنجامداوە بۆ هەر ئەگەرێگی نەخوازراو بە هەموو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوداين.

داوایشیکرد، لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا هاوڵاتییان لە ناوەوە و دەوروبەری هەولێر لە رێگای ژمارەکانی 115-125 پەیوەندیان پێوە بکەن.


PM:08:48:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو