سەیدسادق.. سێ کەس بە تۆمەتی دزینی 35 ملیۆن دینار دەستگیرکران
وێستگەنیوز_
لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی سێ بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار دەستگیرکران.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی 12ـی 2024، رائید سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، دوای سکاڵای خاوەنی بەنزینخانەیەک کە 35 ملیۆن و 607 هەزار دیناری لێ دزراوە، پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
هەر ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕێک لە پارە دزراوەکە دەستی بەسەردا گیراوە.
بە وتەی پۆلیس: "تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە، کە بڕێک لە پارەکەیان گۆڕیوەتەوە بە دۆلاری ئەمریکی و هەر لە پارەکە ماتۆرسکیل و دەمانچە و موبایلیان کڕیوە".
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکانی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە (ر. ب. ع - س. ج. ح - هـ. ج. ح). ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر سێ کەسەکە بەگوێرەی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراون.
PM:06:56:20/12/2024
ئهم بابهته 900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت