له‌كاتی پێشبڕكێیه‌كی ئۆتۆمبێلدا له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 15 كه‌س بریندار بوون


وێستگه‌نیوز-

له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی‌ پێشبڕكێیه‌كی ئۆتۆمبێلدا له‌ شاری‌ هه‌ولێر شوێنی هانده‌ران تێكشكا و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 15 كه‌س بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "یه‌كێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشبركێیه‌كی بۆ چه‌ندین ئۆتۆمبێل ساز كرد له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك".

به‌رگری شارستانی ده‌ڵێت: "به‌هۆی تێكشانی شوێنی هانده‌رانه‌وه‌ زیاتر له‌ پانزه‌ هاوڵاتی زامدار بوون".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "تیمی ڕزگاركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر كه‌  له‌ سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌ جێگیر كرابوون و ه‌ شێوه‌یه‌كی خێرا فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ برینداره‌كان كرد و گیانی چه‌ندین هاوڵاتیان له‌ مردن ڕزگاركرد".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هیچ ئۆتۆمبێلێك تووشی رووداو نه‌بووه‌ و تێكشكانی شوێنی هانده‌رانیش به‌هۆی پێداكێشانی ئۆتۆمبێله‌وه‌ نه‌بووه‌.


PM:02:13:20/12/2024
























ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو