بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ دوای نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ نمه‌ باران و بارانی مامناوه‌ند له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت و پێشبینی بارینی به‌فر ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ سنووریه‌كان.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ـی 12ـی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ كه‌ "ئه‌مڕۆ ئاسمان به‌ گشتی هه‌ور ده‌بێت، له‌ دوای نیوه‌ڕۆ نمه‌ باران و بارانی مامناوه‌ند له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، له‌كاته‌كانی ئێواره‌ و شه‌ودا ڕێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت به‌ تایبه‌ت له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌ڕین. هه‌روه‌ها پێشبینی بارینی به‌فر ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان و ناوچه‌ سنووریه‌كان. له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ كۆتایی دێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ و مه‌ودای بینین  6 – 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی سبه‌ینێ شه‌ممه‌ كه‌شناسیی ده‌ڵێت: ئاسمان هه‌وری ته‌واو بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دروست بوونی ته‌مێكی سوك له‌ كاته‌كانی به‌یانی زوودا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ . هه‌روه‌ها له‌ كاته‌كانی به‌یانی له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه‌ باران هه‌یه‌ ..

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 12
سلێمانی : 11
دهۆك : 14
زاخۆ : 15
هه‌ڵه‌بجه‌ : 11
كه‌ركوك : 13
سۆران : 9
حاجی ئۆمه‌ران : 2
گه‌رمیان : 15


PM:01:21:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو