بڕیارێكی‌ نوێ‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتووچۆی‌ ئۆتۆمبێل له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر درا


وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیاری دا له‌ رۆژانی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 1ی‌ نیوه‌ڕۆ تا 8ی‌ شه‌و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "رۆژانی هه‌ینی  ژماره‌یه‌كی زۆر  هاووڵاتیان و گه‌شتیاران سه‌ردانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بازاری شێخه‌ڵا و پاركی نافوره‌ی به‌رده‌م قه‌ڵا ده‌كه‌ن، پیاده‌ ڕۆ و ئۆتۆمبیل تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن له‌شه‌قامدا".

هاتووچۆی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش به‌به‌رده‌وامی ده‌بێته‌ هۆی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كه‌ و دروستبوونی جه‌نجاڵی و سیمایه‌كی ناشیرن به‌ شه‌قامه‌كانی ناو بازاڕ ده‌دات".

ده‌شڵێت: "بۆیه‌ بڕیار درا هاتووچۆكردن له‌ سه‌نته‌ری شار ته‌نها به‌ پیاده‌ بێت له‌ كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ ڕۆ تا هه‌شتی ئێواره‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای ئه‌و كاته‌ی دیاری كراوه‌، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سه‌نته‌ری شار ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

 


PM:01:07:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو