به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ توركیاوه‌ دوو رۆژنامه‌نووسی‌ كورد شه‌هید بوون


وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی‌ هێرش و بۆردوومانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ بۆسه‌ر شاری‌ كۆبانێ‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، دوو رۆژنامه‌نووسی‌ كورد له‌ نزیك به‌نداوی تشرین شه‌هید بوون.

ئاژانسی‌ هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ له‌ نزیك به‌نداوی تشرین له‌ باشووری‌ كۆبانێ‌، په‌یامنێری‌ ئاژانسه‌كه‌ به‌ناوی‌ جیهان بیلگین و رۆژنامه‌نووس نازم داشتان شه‌هیدبوون.

جیهان بیلگین په‌یامنێری ئاژانسی هاوارنیوز و نازم داشتانی‌ رۆژنامه‌نووس له‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ به‌نداوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاق رووماڵی‌ هێرشه‌كانی سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانیان ده‌كرد.

دوێنێ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2024 له‌ كاتێكدا ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌نووسیی بوون، له‌سه‌ر ڕێگای نێوان به‌نداوی تشرین و شارۆچكه‌ی سرین، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیاه‌وه‌ بۆردوومان كرا.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ شه‌هید بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ناوی‌ عه‌زیز حاج بۆزان بریندار بوو.


AM:10:36:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو