هەسەدە: کۆبانێ بۆ هێزەکانی داگیرکەر دەبێتە زەلکاوێک کە دەرچوونیان لێى زۆر زەحمەت دەبێت


وێستگەنیوز-

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، کۆبانێ بۆ هێزەکانی داگیرکەر دەبێتە زەلکاوێک کە دەرچوونیان لێى زۆر زەحمەت دەبێت.


لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "شەڕی کۆبانێ دەبێتە شەڕی سەرکەوتنی گەورە و ویژدانی مرۆڤایەتی و جیهان لەگەڵماندایە، کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان پێش هێرشە گەورەکە دەستیپێکردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بەکرێگیراوەکانى پابەندنەبوون و هێرشەکانیان لەسەر بەرەی باشووری کۆبانێ لە قەرەقۆزاق و بەنداوی تشترین بەردەوامە".

هەسەدە لە راگەیەندراوەکەشدا دەڵێت، "کۆبانێ بۆ هێزەکانی داگیرکەر دەبێتە زەلکاوێک کە دەرچوونیان لێى زۆر زەحمەت دەبێت".







PM:07:53:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو