هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی قڕکردن و جینۆسایدی خەڵکی غەززەی لە ئەستۆدایە


وێستگەنیوز_

مافی مرۆڤی جیهانی 'هیومان ڕایتس وۆچ' رایگەیاندووە، ئیسرائیل لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ەوە بەرپرسیارییەتی قڕکردن و  جینۆسایدی خەڵکی غەززەی لە ئەستۆدایە.

مافی مرۆڤی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: "دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە ئەنقەست و بۆ قەڵاچۆکردنی بەشێک لە دانیشتوانی غەززە، بارودۆخی سەختی ژیانیان بەسەر فەڵەستینییەکاندا سەپاندووە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسرائیل خەڵکی غەززەی بە ئەنقەست لە ئاو بێ بەش کردووە  و ڕێگریی لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی و خۆراکیش کردووە، هەروەها کارەبای بڕیووە کە بۆ بەڕێوەبردنی ژێرخان و بەردەوامبوونی ژیان پێویست بووە؛ بەم کارانەی ئیسرائیل هەزاران کەسی کوشتووە."

"هێزەکانی ئیسرائیل بە ئەنقەست هێرشیان کردووەتە سەر چەندان دامەزراوەی سەرەکیی ئاو و وێرانیان کردووە." هیومان ڕایتس وۆچ گوتیشی: "بەڵگەیان دۆزیوەتەوە لەسەر ئەو کردەوانەی هێزە زەمینیەکانی ئیسرائیل لەو کاتەی کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان کردووە." ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی "وێرانکردنەکە بە مەبەست بووە." هیومان ڕایتس وۆچ وا دەڵێت.

جەخیش دەکاتەوە لەوەی، "بەم کردەوەیە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بەرپرسیارییەتی تاوانی قڕکردن و کردەوەی جینۆساید لە ئەستۆ دەگرن؛ شێواز و ڕەفتار و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەن بۆ ئەوەی هەندێکیان ئارەزووی لەناوبردنی فەڵەستینییەکانیان لە غەززە کردووە."


PM:12:13:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 8056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو