رێبوار ته‌ها له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ پاسه‌وانه‌كان له‌ناو بینای‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ


وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ پاسه‌وانه‌كان له‌ناو بینای‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌مته‌رخه‌مبوون، ده‌درێنه‌ دادگا.


رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌م وێنانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌: "له‌ ئێواره‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئیبراهیم ته‌میم جێگری هونه‌ری".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "ئیدارەی پارێزگای کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدات سەبارەت تێکهەڵچونێک لە نێوان پاسەوانەکاندا لە یەکێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی بینای پارێزگادا".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئیدارەی کەرکوک تەئکید دەکاتەوە لایەنی ئەمنی پسپۆڕ ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر و بەپێی یاسا ئەوانەی کەمتەرخەم بوون دەدرێنە دادگا".

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌و دێت كه‌ كاتێكی‌ پێشتری‌ ئه‌مڕۆ پاسه‌وانانی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك و محه‌مه‌د حافز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌ناو بینای پارێزگا به‌شه‌ڕ هاتن.

به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دوو له‌ پاسه‌وانه‌كانی محه‌مه‌د حافز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك برینداربوون.


PM:09:04:18/12/2024








ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو