دوو بازرگان به دوو ده‌به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایش به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌رین توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ده‌به‌ی (35)لیتری مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (ئه‌سید) بگرن.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌وی 2024/12/17 له‌سه‌ر بوونی زانیاری هه‌واڵگری پێشوه‌خت و له‌ئه‌نجامی به‌دوواداچوونی هێزه‌كانی ئاسایش، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ناحیه‌ی (ژاراوه) دوای ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هاوكات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو ده‌به‌ی (35) لیتری مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (ئه‌سید)".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تۆمه‌تباران به‌نیازبوون ئه‌و دوو ده‌به ماده‌ی ئه‌سیده بگوازنه‌وه بۆ هه‌ولێر".
ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (25) له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:05:42:18/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت