ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەكەی قوباد تاڵەبانی دەکاتە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز_

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژەكەی قوباد تاڵەبانی كردە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بڕیاریدا بایۆمەتری-(UPN)ـی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سەند بکات.

ئەمرۆ سێشه‌ممه‌، 17ـی 12ـی 2024، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به‌ سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاردراوە بایۆمەتری بكرێتە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان، بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەكاتی خۆتۆماركردن لە بایۆمەتری و پلەبەرزكردنەوە بۆ یەکەم جار، 1%ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەبڕدرێت و دەدرێتە وەزارەتی پلاندانانی عیراق.

بەپێی بڕیارەكە، پێویستە حكومەتی هەرێم سەرجەم زانیارییەكان لەو بارەیەوە رادەستی وەزارەتی پلاندانان بكات تا لەمساڵدا سەرجەم رێوشوێنەكان لەو بارەیەوە تەواوبكرێن.

پڕۆژەی تۆماركردنی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران لە بایۆمەتری كە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە ئامادەكرا، بۆ یەكەمجار لەساڵی 2016 و لەكابینەی هەشتەمدا خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.


PM:10:58:17/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 8944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو