خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی دەرەوەی وڵات: دەتوانن بۆ پشووەکانی سەری ساڵ بگەڕێنەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بۆ پشووەکانی سەری ساڵی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەشی لێرە بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 12ـی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێک لە بەرژەوەندیی ئەو قوتابییانە دەدات کە بۆ مەبەستی خوێندن لە دەرەوەی وڵاتن.

ئاماژە بەوەش دەدات، ڕێگەپێدان دەدرێت بەو قوتابییانە کە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵاتن، بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2024/12/20) تاکوو (2025/1/5) بۆ ماوەی 16 ڕۆژ.

هەروەها، ئەو ماوەیەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن کە 16 ڕۆژە، بە ماوەی مانەوە هەژمار دەکرێت.


PM:09:27:17/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو