بایکۆتی دەوام کەرتی تەندروستیشی گرتەوە


وێستگەنیوز-

ناوەندە تەندروستییەکان لە پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، جگە لە شوێنە هەستیارەكان، بڕیاریانداوە لە بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندەكانی تەندروستیدا بایكۆت دەستپێبكەن.


ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2024، هەریەكە لە سەندیكاكانی پزیشكانی گشتی، كارمەندانی تەندروستی، پزیشكانی ددان، دەرمانسازان، بایۆلۆجی و كۆمەڵەكانی كارگێڕانی تەندروستی، كیمیایی و فیزیایی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "بڕیاریانداوە بایكۆتی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندەكانی تەندروستیدا بكەن، بە رەچاوكردنی هێشتنەوەی دەوام لە شوێنە هەستیارەكاندا".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "بایكۆت بەردەوام دەبێت تا كاتی پێدانی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 لە ماوەی 10 رۆژدا، لەگەڵ دیاریكردنی چارەنووسی مووچەكانی ساڵی داهاتوو، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێ هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".


PM:06:42:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت