بەڕێوەبەرێتی خۆسەر رەتیدەکاتەوە رێككەوتن لەگەڵ تەحریر شامدا کرابێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سوریا، رێككەوتن لەگەڵ تەحریر شامدا رەتدەكاتەوە، ئاماژە بەوەدەکات، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن.
لە راگەیەندراوێکدا کەمال ئاکیف، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سوریا رایگەیاند "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنووسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت".
ئاماژەی بەوەکردووە، "وەك بەڕێوەبەرێتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەین بۆ قۆناغی کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، سەبارەت بە یەکخستنی میکانیزمەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی سوریا".
PM:09:44:13/12/2024
ئهم بابهته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت